بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەسەدی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە لە ئۆپراسیۆنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان بەشداریان کرد، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ( 12 ی بەفرانباری 1398/ 2 ی جوونی 2020) لە بنکەی عەین ئەسەدەوە هەستابوونەوە و تا چرکەی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە واتا نزیک بە بیست کاتژمێر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خەریکی گەشت لێدان بوون و دوای ئۆپراسیۆنەکەش هەر گەڕانەوە بۆ ئەو بنکەیە.
ئەو پەرلامنتارە هەروەها وتوویە کە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی وتبووی کە ئامانجی ئێمە سولەیمانی بوو نە موهەندیس و ئەمەش بە واتای داوای لێبوردن نییە.
Your Comment